AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٣ ٠٩:٠١

حەکیم ڕوانگەی شیعە لەسەر جوولەکەی بەم جۆرە شی کردەوە

حەکیم ڕوانگەی شیعە لەسەر جوولەکەی بەم جۆرە شی کردەوە

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەت نەتەوەیی عێراق قسەکانی سێناتۆری ئەمریکی "لیندسی گراهام" کە وتوویە: ڕوانگەی شیعەکان لەسەر بنەمای کوشتنی جوولەکە دانراوە" قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی ، سەید عەمار حەکیم وتی: ئاوەها تۆمەتگەلێک هەم دوور لە ڕاستییە و هەم بۆ پیاوە ئازاکان و دادپەروەرەکانی سەرتاسەری جیهان هۆی سەرسووڕمانە و هەم هەوڵێکی ڕوونە بۆ ڕەوا نیشان دانی پەرەپێدان بە ڕق و ئاژاوە لە دۆخی هەستیار و پڕ لە مەترسی ناوچەکە و جیهانە.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق وتی: مێژووی مرۆڤایەتی و نەک هەر مێژووی ئیسلامی شایەتێکی ڕوونە بۆ ستەملێکراوی پەیڕەوانی مەکتەبی ئەهلی بەیت بە دەستی ڕژیم و دەسەڵاتە جیاوازەکان بەڵام ئەو ستەملێکراوییە نەبووە هۆی ئەوەی کە ئەوان بەرپرسیارێتی دینی و ئەخلاقی خۆیان هەمبەر پرسە جیاوازە مرۆییەکان نەبەنە پێشەوە.

حەکیم لە درێژەدا زیادی کرد: ئاوا بوو کە شیعەکان هیچ کات کەمیان دانەنا بۆ یاری گەیاندن بە ستەملێکراوان و لە ئەو بارەوە بە پێی قورئان و حەدیس کردەوەیان نواند.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەوە پرسێک بوو کە مەرجەعیەتی بەئاگای شیعە لە چەندین سەدەدا شیعەکانیان بە سەبر و تاقەت و لێبوردن و ئاشتی ڕێنوێنی و بانگهێشت کرد.

ڕێبەری ڕەوت یحیکمە لە کۆتاییدا وتی: داوا لە ڕای گشتی دەکەین کە هەر بیر و بڕوایە کە بەدوای پەرەپێدان بە توندوتیژی و هاندان و ڕق و قین و لەبەرچاونەگرتنی ڕاستییەکانە پشت گوێ بخات چونکوو جیهان ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە ئاشتی و پێکەوەژیان و میهرەبانییە.

News ID 52803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha