AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٣ ٠٨:٤٥

ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا و بریتانیا ڕەت دەکاتەوە

ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا و بریتانیا ڕەت دەکاتەوە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش، تۆمەتە دژە ئێرانیەکانی ئەمریکا و بریتانیا لەسەر ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە و هەروەها سەبارەت بە پێکدادانەکان لە ئۆکراینای ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ باربارا وودارد سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەت کردنەوەی یەکلایی تۆمەتەکانی ئەمریکا و بریتانیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێران وتی: ئەمریکا و بریتانیا ناتوانن لە حاڵێکدا کە بەستێن بۆ جەنایەتەکانی ئیسرائیل خۆش دەکەن، خۆیان بێ تاوان نیشان بدەن. پاڵپشتی بێ مەرجی ئەوان لە ئیسرائیل پێکدادانەکان پەرەپێدەدات و بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لاواز دەکاتەوە.

باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها بە ڕەت کردنەوەی یەکلایی تۆمەتەکانی ئەمریکا و بریتانیا لە دژی ئێران لەسەر پێکدادانەکان لە ئ٩ۆکراینا، جەختی کرد: هەڵوێستی ئێران هەمبەر ئۆکراینا ڕوون، سەقامگیر و بێ گۆڕان ماوەتەوە.

لە ئەو نامەیەدا هێناویە کە لەلایەک بە یارمەتی چەک و تەقەمەنی یارمەتیدەری ئیسرائیلە بۆ کوشتنی خەڵکی غەززە و لوبنان و لەلایەکیش بە ڤێتۆی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕێگری دەکات لە ئاگربڕ لە غەززە. هەروەها بریتانیاش یارمەتی لە ئیسرائیلی هەر لە سەرەتاوە واتا کاتێک کە فەلەستینییەکانیان ئاوارە کرد و ئیسرائیلیان پێک هێنا، گرتووە پێش و ناتوانێت پاگەندەی مافی مرۆڤ بکات.

ئیرەوانی هەروەها تۆمەتەکانی ئەو دوو وڵاتە هەمبەر ئێران سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی لە ئۆکراینای ڕەت کردەوە و وتی هەڵوێستی ئێران هەمبەر ئۆکراینا ڕوون، پاوەجێ و بێ گۆڕان ماوەتەوە.

News ID 52804

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha