AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٠ ١٨:٠١

کازمی:

کاتی ئەوە هاتووە منداڵەکانمان ببنە خاوەنی نیشتمانێکی بێ گەندەڵی و ستەم

کاتی ئەوە هاتووە منداڵەکانمان ببنە خاوەنی نیشتمانێکی بێ گەندەڵی و ستەم

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٠ی ئۆکتۆبەر دەربڕی و داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئامادەیی هەموو بەشەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان هەواڵی دا و وتی: هەڵبژاردنەکان ڕێک ٢٩ ڕۆژی دیکە بەڕێوە دەچێت. هەڵبژاردن تەنیا چارەسەری کێشەکانی عێراقە و ئێمە هەموو بەشەکانی ئاسایش، تەندروستی و چاودێری نێونەتەوەییمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە کردووە.

ئەو داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراقی کرد و وتیشی: منداڵەکانی ئێمە شیاوی ژیانی باشترن. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە منداڵەکانمان نیشتمانێکی بێ گەندەڵی و ستەمیان هەببێت.

ناوبراو داکۆکی کردە سەر ڕۆڵی ژنان لە هەڵبژاردنەکان و داوای بەشداری ئەم لەوان کرد.

News ID 39074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha