پەڕینەوە لە سێ ئوقیانووس بە کۆپاپۆڕی ئێرانی سەهەند

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: کۆپاپۆڕی تەواو ئێرانی سەهەند سێ ئوقیانووسی تێپەڕاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار شەهرام ئێران فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش سەبارەت بە گرینگایەتی سەفەری گەورەی دەریایی و ئوقیانووسی ڕایگەیاند: کۆپاپۆڕی 75 هێزی دەریایی ئێران سێ ئوقیانووسی تێپەڕاندووە و ئێمە توانیمان بە بەرهەمهێکی تەواو ئێران بە ناوی کۆماپۆڕی سەهەند لە سێ ڕێگای دەریایی زۆر خۆرۆشانەوە تێبپەڕین؛ واتا ئوقیانووسی ئەتڵەس کە لە ڕیزی ئوقیانووسە وەحشییەکانی جیهان دێتە ئەژمار.

ناوبراو درێژەی دا: گرینگترین دەستکەوتی ئەو سەفەرە خۆباوەڕیەک بوو کە ئەمڕۆکە پێی گەییشتووین و گەنجانی ئێمە ئاکامی هەوڵەکانی خۆیانیان بینی کە بە هێز و شانازییەوە ڕێگایەکی درێژی 45 هەزار کیلۆمەتریان تێپەڕاند و بە سەلامەت گەییشتنەوە ئاوەکانی ئێران.

News Code 39016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =