AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٧ ٠٧:٢٩

رای ئەلیەوم لێکی دایەوە؛

مۆڵەتی 15 رۆژە بە تێلاڤیڤ/ ئایا شەڕ بەم زوانە دەست پێ دەکات؟

مۆڵەتی 15 رۆژە بە تێلاڤیڤ/ ئایا شەڕ بەم زوانە دەست پێ دەکات؟

ڕژیمی زایۆنی درێژە بە کردەوە شەڕخوازانەکانی خۆی ئەدات و قاهیرەی تووڕە کردووە و قەتەری لە تەنگەژە داناوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، رای ئەلیەوم لە راپۆرتێکدا ڕوونی کردەوە گرووپە فەلەستینییەکان ١٥ رۆژ مۆڵەتیان بە ئیسرائیل داوە و نامەیەکی هەستیار و گرینگیان ڕادەستی دەزگای هەواڵدەریی میسر کرد. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕژیمی زایۆنی درێژە بە کردەوە شەڕخوازانەکانی خۆی ئەدات و قاهیرەی تووڕە کردووە و قەتەری لە تەنگەژە داناوە.

رای ئەلیەوم دەنووسێت: دۆخی غەزە ئێستا بە شێوەیەکە کە شەڕێکی بچووک رەنگە ببێتە قەیرانێکی گەورە کە دۆخەکە بگۆڕێت و هەموو سەقامگرتووییە سیاسی و ئەمنییەکان بهەژێنێت.

هەروەها نووسیویە: ئەم دۆخە نادیارە کە دانیشتوانی غەزە لە گەڵیدا ڕووبەڕوو بوونەتەوە و دریژەی ژیانی نامومکین کردووە و هەروەها هێرشەکانی یەک لە دوای یەک و بوردومانی غەزە بۆتە هۆی ئەوەی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین نامەیەکی توند بۆ دەزگای هەواڵدەریی میسر بنێرن و باسی دۆخی مەترسیداری غەزە بکەن.

مۆڵەتی ١٥ رۆژە بە تێلاڤیڤ

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتۆتە رای ئەلیەوم، گرووپە فەلەستینییەکان ١٥ رۆژ مۆڵەتیان بۆ ڕژیمی زایۆی دیاری کردووە.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە گرووپەکانی بەرخۆدان نامەیەکیان بۆ قاهیرە ناردووە کە ناوەرۆکەکەی بەم شێوەیە: دۆخ هەمیشە بەم شێوە نامێنێتەوە و گەر سیاسەتی کردەوە شەڕخوازانەکان درێژەی هەبێت، گرووپەکانی بەرخۆدان بەرەنگاری دەکەن و ڕێگای سەرکەوتنی زۆریان هەیە.

قاهیرە لە زایۆنیستەکان تووڕەیە

رای ئەلیەوم نووسیویە: قاهیرە زۆر لە کردەوەی داگیرکەران تووڕەیە و ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە و داوای ڕێزنان لە بەڵێنەکان و وازهێنان لە کردەوە شەڕخوازانەکانیان کردووە.

هەروەها نووسیویە: ئیسرائیل درێژە بە کردەوەکانی خۆی لە قودس ئەدات. بێ ڕێزی بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن شارۆچکەنشینە زایۆنیستەکان هەموو ڕۆژێ درێژەی هەیە.

News ID 39011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha