ئەوە خەڵکی ئەفغانستانە کە سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان و وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان کرد کە ئەوە خەڵکی ئەفغانستانن کە لە کۆتاییدا ئەبێ سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گفتوگۆی تەلەفۆنی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی بالای ئاشتی ئەفغانستان لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، ناوبراو لە هەڵوێستەکانی ئێران بۆ بەرگری لە خەڵکی ئەفغانستان دەسخۆشی کرد.

عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا وێڕای شی کردنەوەی دۆخی مرۆیی لە ئەفغانستان، داوای ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی ئێران بۆ ئەفغانستانی کرد.

لە ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنیەدا دوو لایەنەکە لەسەر زەروورەتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیر بە بەشداری هەموو لایەنەکان گفتوگۆ کرا.

دوو لایەنەکە هەروەها جەختیان کرد ئەوە خەڵکی ئەفغانستانە کە لە کۆتاییدا ئەبێ سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار بدەن.

News Code 38984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha