بە پێی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حیزبی دیموکراتیکی سووریا وتی: چارەسەر کردنی کێشەی سووریا لە پێناو پێک هێنانی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و مەجلیسێک بە پێی هەڵبژاردنە.
ئەو لەم بارەوە بە هەواڵنێری بەینونەهرەینی وت: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ئێمە داگری ٧ ناوچەیە و سیستەمێکی سەرۆکایەتی هاوبەشمان هەیە. پارلەمانی خۆمان هەیە. ئێمە دەمانەوێ ئەم سیستەمە بەربڵاوتر بکەینەوە. گەر خواستێکی بەهێز هەبێت، ئێمە دەتوانین وتووێژ بکەین و سیستەمی هاوبەش پێک بێنین. ئێمە پرۆژەی باشمان هەیە کە دەتوانن مزگێنیدەری داهاتووی ڕوونی سووریا بن.
ئەو سەبارەت بە بەشداری ئەمریکا و ڕووسیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆڵی ئەوان، وتی: ئەم وڵاتانە بەدوای بەرژەوەندی خۆیانن بەڵام لە ئەنجامدا خەڵک دەبێ بڕیار بدەن کە چۆن بژین.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: هێزەکانی داعش لە ناوچەی ئێمە خەریکی چالاکین بەڵام دەوڵەتە گەورەکانیش ناتوانن کۆتایی بە بوونی داعش لە ناوچەکە بێنن بۆیە هێزەکانی ئێمە درێژە بە بەرخۆدانیان دەدەن.
Your Comment