AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٤ ٢٣:٠١

ساڵح موسلیم:

کێشەی سووریا لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەکرێت

کێشەی سووریا لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر دەکرێت

ساڵح موسلیم پێ وایە چارەسەر کردنی کێشەی سووریا لە ڕێگای وتووێژ و قبووڵ کردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ناوچەکان مومکین دەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حیزبی دیموکراتیکی سووریا وتی: چارەسەر کردنی کێشەی سووریا لە پێناو پێک هێنانی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و مەجلیسێک بە پێی هەڵبژاردنە.

ئەو لەم بارەوە بە هەواڵنێری بەینونەهرەینی وت: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ئێمە داگری ٧ ناوچەیە و سیستەمێکی سەرۆکایەتی هاوبەشمان هەیە. پارلەمانی خۆمان هەیە. ئێمە دەمانەوێ ئەم سیستەمە بەربڵاوتر بکەینەوە. گەر خواستێکی بەهێز هەبێت، ئێمە دەتوانین وتووێژ بکەین و سیستەمی هاوبەش پێک بێنین. ئێمە پرۆژەی باشمان هەیە کە دەتوانن مزگێنیدەری داهاتووی ڕوونی سووریا بن.

ئەو سەبارەت بە بەشداری ئەمریکا و ڕووسیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆڵی ئەوان، وتی: ئەم وڵاتانە بەدوای بەرژەوەندی خۆیانن بەڵام لە ئەنجامدا خەڵک دەبێ بڕیار بدەن کە چۆن بژین.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: هێزەکانی داعش لە ناوچەی ئێمە خەریکی چالاکین بەڵام دەوڵەتە گەورەکانیش ناتوانن کۆتایی بە بوونی داعش لە ناوچەکە بێنن بۆیە هێزەکانی ئێمە درێژە بە بەرخۆدانیان دەدەن.

News ID 38978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha