بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕای یەوم، عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری بەناوبانگی جیهانی عەرەب لە وتارێکدا نووسی: ئۆپراسیۆنی شمشێری قودس کە گوڵانی ئەمساڵ لە دژی ئیسرائیل و بەدەستی بەرپرسانی فەلەستین ئەنجام درا گورزێکی ستراتیژیکی لە ئەو ڕژێمە دا. هۆکاری ئەو بابەتەش ئەوەیە کە شکستی مەیدانی ئیسرائیلییەکان لە شەڕی شمشێری قودس بووە هۆی بێ باوەڕی بە سیستەمی مووشەکی گومەز ئاسنین.
بێ باوەڕی بە سیستەمی مووشەکی گومەز ئاسنین لە شەڕی ئەم دواییەی غەزە یەکێک لە هۆکارەکانی پەشیمان بوونەوەی ئەمریکا لە کڕینی ئەو سیستەمە بووە.
عەتوان لە درێژەی قسەکانیدا هێناویە: بێ باوەڕی بە سیستەمی مووشەکی گومەز ئاسنین لە ڕەوتی شەڕی شمشیری قودس یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی پەشیمان بوونەوەی ئەمریکا لە بڕیاری کڕینی ئەو سیستەمە لە زایۆنییەکان بووە. بڕیاری ئەمریکا نیشانی دا کە ڕاپۆرتە جیاوازەکان لەسەر ناکارامەیی سیستەمی گومەز ئاسنین تەواو ڕاستە. فەرماندەیی سوپای ئەمریکا بە باشی دەزانێت کە ئەو سیستەمە لە ماوەی ڕابردوودا نەیتوانیوە مووشەکەکانی بەرخۆدان شوێنگیری بکات.
ناوبراو لە درێژەدا نووسی: ئەوەی کە بەرچاوە ئەوەیە کە ئیسرائیلییەکان لە چەند لاوە تووشی قەیران هاتوون. تاڕادەیەک شکستی ئامانجەکانی سەفەری نەفتالی بێنێت بۆ واشنتۆن، سەرقاڵی بایدن بە لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەفغانستان، شکستی هەواڵگری ئەمریکا لە لێکدانەوەی دۆخی ئەفغانستان و بڕیاری لەناکاوی سوپای ئەمریکا بۆ نەکڕینی سیستەمی گومە ئاسنین لە ئیسرائیل، لە ئەو کێشەگەلەن کە ئیسرائیل بەرەو ڕوویە.
عەتوان لە کۆتایی بابەتەکەیدا نووسی: ئەوەی کە زۆر بەرچاوە ئەوەیە کە ڕۆژانێکی تۆقێنەر چاوەڕوانیی ئیسرائیل دەکات.
Your Comment