ئێران یەکەم میداڵیای زێڕی لە پارئولەمپیک وەرگرت

ڕوحوڵا رۆستەمی کێش هەڵگری ئێرانی بە هەڵگرتنی کێشی 234 کیلۆ یەکەمین میداڵیای زێڕی پارئولەمپیکی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕیکابەرییەکانی دەستەی 80 کیلۆی کێش هەڵگری پیاوانی پارئولەمپیک ئەمڕۆ لە تۆکیۆ بەڕێوە چوو و ڕوحوڵا ڕۆستەمی وەکوو نوێنەری ئێران لەم کێبەرکێیانەدا بەشدار بوو.

ڕۆستەمی کە پێشتر هەڵگرتنی کێشی 241 کیلۆی بە ناوی خۆی تۆمار کردبوو، ئەم جارە کێشی 234 کیلۆی هەڵگرت و بەم شێوە یەکەمین میداڵیای زێڕی پارئولەمپیکی تۆکیۆی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

News Code 38864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha