AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٣٠ ٠٩:٠٦

پێش نوێژی هەینی سنە:

پەیامەکانی مەکتەبی عاشوورا بۆ بەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگا شی بکرێتەوە

پەیامەکانی مەکتەبی عاشوورا بۆ بەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگا شی بکرێتەوە

پێش نوێژی هەینی سنە وتی: سەرهەڵدانی ئیمام حسێن پەیامی زۆری پێیە کە ئەبێ بۆ بەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگا شی بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی لە قسەکانی نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە بە سەرەخۆشی بە بۆنەی ڕۆژانی تازیەباری ئیمام حسێن وتی: ئیمام حسێن نمانەی ئازادی و جوامێریە و پەیامەکانی مەکتەبی عاشوورا بۆ هەمیشە زیندوویە.

ناوبراو زیادی کرد: وەستان لە بەانبەر ستەمکارانلە پەیامەکانی سەرهەڵدانی عاشوورایە کە ئەبێ هەموو موسڵمانان لەبەرچاویان بێت.

پێش نوێژی هەینی سنە وتیشی: پێگەی ئیمام حسێن لە نێوان ئەهلی بەیت لە سەرەوەیە و دڵسوزی و خۆشویستنی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر بیر و باوەڕی ئەوانە.

News ID 38762

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha