AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٥ ١١:٢٢

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان:

23 لەسەدی خەڵکی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

23 لەسەدی خەڵکی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: تا ئێستا نزیک بە 23 لەسەد لە حەشیمەتی مەبەستی پارێزگای کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: لە سەرەتای گەڵاڵەی کوتانی کۆرۆناوە تا ئێستا زیاتر لە 240 هەزار کەس ژەمی یەکەم و 55 هەزار کەس ژەمی دووهەمیشیان وەرگرتووە.

نابوراو زیادی کرد: حەشیمەتی مەبەستی سەروو 18 ساڵ لە پارێزگای کوردستان یەک ملیۆن کەسن و ڕۆژانە لە نێوان 10 بۆ 12 هەزار ژەم لە کۆمەڵگای مەبەستی پارێزگای کوردستان دەکوترێن.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان ڕایگەیاند: شارەکانی بیجاڕ بە 70 لەسەد کوتانی حەشیمەتی سەروو 60 ساڵ پلەی یەکەم و شاری مەریوان پلەی دواییە و خەڵکی ئەو شارە کەمترین پێشوازیان هەبووە.

News ID 38688

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha