بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گواستنەوەی 200 ملیار دینار بەرانبەر بە 137 ملیۆن دۆلار لە بەغداوە بۆ هەولێر لە هەفتەکانی دوایی، هیوای هاوکاری زیاتر و واژۆی ڕێککەوتنی نەوتی نێوان دوو ناوچەی پڕپیتی نەوتیی بەرز کردەوە. بەڵام بە پێی هەندێک لێدوان، ئەوە بە واتای پێدانی بەردەوامی پارە وەکوو بەشە بودجە لە بەرانبەر وەرگرتنی نەوتی ئەو ناوچە نییە.
ڕێککەوتنێک کە ساڵی 2014 لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ڕادەست کردنی 550000 بەرمیل نەوت لە بەرانبەر پێدانی سەدا 17 ی بودجەی عێراق لە مانگدا هیچ کات بەتواوەتی لەلایەن هیچ کام لە لایەنەکانەوە بەڕێوە نەچوو. دوای ئەوە ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی 2019 کرا بووە جێگرەوەی ئەو ڕێککەوتنە پێشووە کە بە پێی بودجەی 2019 پێک هاتبوو. بە پێی ئەو رێککەوتنە نوێیە، دەوڵەتی عێراق ئەبێ بودجەی پێویست بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تێچووەکانی لە بەرانبەر ڕادەست کردنی ڕۆژانە 250000 بەرمیل نەوتی خاو، بدات.
گرینگترین خاڵ کە لە ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو لایەنەکە لە ساڵی 2003 یەوە کە تا ئێستا نەگۆڕدراوە ئەوەیە کە ڕێژەی بودجەیەک کە لەلایەن بەغداوە بڕیار بدرێت هەمیشە ناڕوون بووە، ئەو دۆخە دوای گشتی پرسیی هەرێم لە ساڵی 2017 ەش خراپتر بووە تا جێگایەک کە بە بەڕێوە بردنی ئەو ڕێفراندۆمە و کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتیییەکانی کەرکووک بەتواوەتی لەناو چوو.
خاڵی دەسپێکی دانوستان لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر رادەست کردنی نەوت و پێدانی بودجە دوای بەڕێوە چوونی رێفراندۆمی 2017 ڕێژەی حەشیمەتی کوردستان لە چاو حەشیمەتی عراق بووە. کەواتە بو پێی لێکدانەوەکانی دەوڵەتی عێراق، بەشی هەرێم لە بودجەی عێراق 12.67 لەسەدە کە زۆر کەمتر لە 17 لەسەدێکە کە لە رێککەوتنی 2014 دیاری کرابوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی وایە مادەی 115 جەختی کردووە کە سەرجەم ئیختیارێک کە لە بواری ئیختیاراتی یەکلایی دەوڵەتی فیدراڵ باسی نەکراوە، لە ئیختیاری بەرپرسانی هەرێمە کە ئەو جۆرە ئیختیاراتە لە ئەو ناوچە پێک نەهاتووە.
هەر بۆیە، هەرێمی کوردستان وای داناوە کە لەبەر ئەوەی کە ئەو جۆرە ئیختیاراتە لە دەستووری عێراق نەهاتووە، مافی ئەوەی کە نەوت و گازی ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی خۆی هەناردە بکات و داهاتەکەی وەربگرێت.
Your Comment