AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٥ ٠٩:٠١

مێهر لێکی دایەوە؛

شوێن پێی ئەمریکا لە دارستانەکانی تورکیا/ بۆچی ئاگرەکە ناکوژێتەوە؟

شوێن پێی ئەمریکا لە دارستانەکانی تورکیا/ بۆچی ئاگرەکە ناکوژێتەوە؟

لە حاڵێکدا کە گریمانەی ئەنقەست بوونی ئاگری دارستانەکانی تورکیا هێشتا باسی لە سەر دەکرێت، چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەنقەرە بۆ کۆتایی هێنان بەم ئاگرە، ڕەخنەی زۆری بەدواوە بووە.

بە پێی هەواڵیی مێهر، ئۆپەراسیۆنی ڕێگری لە ئاگرگرتنی دارستانەکانی تورکیا لە حاڵێکدا گەیشتە هەشتەمین رۆژ کە سەرەڕای هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا و یارمەتی وڵاتانیتر، هێشتا ئاگرەکە گەشە و کۆتایی نەهاتووە.

بە گوێرەی دواهەمین راپۆرتەکان، لە ٣٢ پارێزگا ١٥٢ ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا کە ١٤١ بەشی کوژرایەوە و هەوڵەکان بۆ کوژانەوەی ئاگر لە ١١ بەش لە ٦ پارێزگا هێشتا درێژەی هەیە. ئەم ئاگرانەی دارستاەکانی تورکیا تا ئێستا ٨ قوربانی بووە.

هەر لە یەکەمین ڕۆژەکانەوە، وڵاتانی ئوکراین، ڕووسیا، ئازەربایجان، سپانیا و کۆرۆواسی و ئێران بە شێوەی ڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بوون و بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە هەوڵیان داوە.

ئەم ڕۆژانە شپۆلێکی نائۆمێدی و ڕەخنە بە هۆی باش نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ کوژانەوەی ئاگر ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە بەڵام لە لایەکیترەوە باسی ئەگەری شوێن پێێ پەکەکە و ئەمریکا لەم ئاگرانە دەکرێت.

دەوڵەتی تورکیا کە لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵی داوە خۆی وەکوو قوربانی پەکەکە نیشان بدات، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا باسی ئاگردانی دارستانەکانی بەشە جۆربەجۆرەکانی تورکیا لە لایەن ئەم گرووپەی کردووە. هەروەها کێشە سیاسییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا و پشتیوانی دەوڵەتی واشینتۆن لە گرووپی پەکەکە، ئەگەری بەشداری ئەمریکا لە ئاگردانی دارستانەکانی تورکیا دێتە ئاراوە و باسی لە سەر دەکرێت.

درێژەی ئاگرەکان لە شارەکانی بودروم، مارماریس، ماناوگات، ئدانا، مێرسین، میلاس، دیدیم و قازی پاشا وەکوو گرینگترین بەشەکانی گەشتیاری تورکیا، بێگومان لێکەوتەی ئابووری زۆری بۆ ئەم وڵاتە دەبێت. بەڵام ئامادە نەبوونی دەوڵەتی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئاگر نەک هەر دارستانەکان بەڵکوو خانووەکانیشی تووشی خەسار کردووە و ئەمەش ڕەخنەی توندی خەڵک و حیزبەکانی ئەو وڵاتەی بەدواوە بووە.

News ID 38537

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha