بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، لە ڕێوڕەسمی ڕاسپاردنی فەرمانی سەرۆک کۆماریی سێزدەیەم کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی رێبەری ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئیدارەی و سەربازی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو، وتی: دوای وەرگرتنی فەرمانی ڕێبەری ئێران من ئەبێ دەستی موبارەکیانم ماچ بکردایە بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا ئەو شانازییەم دەست نەکەوت.
سەرۆک کۆمار لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ئەوەی کە خەڵک داوایان لە دەوڵەتی نوێ کرد، گۆڕانکارییە. پلانی ئێمەش پلانی گۆڕانکارییە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بەدوای لابردنی گەمارۆکانین بەڵام ئابووری مەرخدار ناکەینەوە و سفرەی خەڵک بە ئیرداەی بیانییەکانەوە گرێ نادەین.
سەرۆک کۆمار زیادی کرد: تا ئێستا پێوەندییەکان هەر جۆرێک بووە، لەمەوبەدواش ئەبێ هەر وا بێت تا کێشەکانی چارەسەر ببن و ئەبێ لە بەرانبەر دوژمنی دوژمنانەوە بوەستین و بەرخۆدان بکەین.
رەئیسی جەختی کرد: لە گۆڕانکارییەک کە لە بەرنامەمان دایە پێویستە هەموو بیرمەندان، بەرپرسان و هەڵکەوتەکان و ئەوانەی کە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و هەموو خەڵک بەشداری بکەن و بێنە مەیدان، ئەو کارەش هەر دەکرێت. ئێمە بە دڵنیاییەوە بەدوای چارەسەری گەمارۆ ستەمکارانەکان دەبین و سفرەی خەڵک و ئابووریش مەرجدار ناکەینەوە.
Your Comment