ئەمریکا دۆخی هەرێمی کوردستانی خستۆتە مەترسییەوە

کارناسێکی کێشەکانی کورد پێی وایە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکوو دۆخی دایرەی خۆسەری کورد لە سووریاش دەخاتە مەترسییەوە.

بە پێێ هەواڵی مێهر، فەرهەنگ فەرەیدوون نامدار، وتارنووسی گۆڤارەکانی نەشناڵ ئینتێرسێطی ئەمریکا و گۆڤاری ئینتەرنەتی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان لە نوێترین شرۆڤەی خۆیدا وتوویە: ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەو پێی وایە ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی گوشار بۆ سەر عێراق، لە هەرێمی کوردستانیش هەیە. بۆیە گواستنەوەی فەرمانبەران و جیهازاتی ئەمریکایی لە سەر ناوچەکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، بە واتای درێژەی بەشداری ئەم وڵاتە لە هەرێی کوردستان نییە و ئەم کێشیە دەتوانێ دۆخی هەرێمی کوردستان و تەنانەت دایرەی خۆسەر لە باکووری سووریا دەخاتە مەترسییەوە.

ئەو داکۆکی کردووە: هەرێمی کوردستان و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردان سووریا دواهەمین ناوەندەکانی بەشداری ئەمریکا لە دوو وڵاتی عێراق و سووریایە. بۆیە گەر ئەمریکا ناچار بێت هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات، ڕێگای هاوکاری لە گەڵ کوردانی سووریاش دادەخرێت و ئەو ناوچە تووشی ئاڵۆزی دەبێت و ئەمەش دەتوانێ ببێتە هۆی هێرشی دووبارەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە پشتیوانی نەکردنی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم بووە هۆی لاوازی زیاتری هەرێم لە بەرانبەر بەغدا و لە ناوچوونی دەسەڵاتی ٥٠ لەسەدی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەێمی کردستان، وتیشی: ئەمە نیشان ئەدات هەولێر ناتوانێ میوانداری ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکات.

ناوبراو هەروەها باسی دۆخی سەربازی هەرێی کوردستانی کرد و وتی: بە بۆنەی درێژەی هەڕەشەکانی داعش، کەم بوونی چەکی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و نەدای مووچەی هێزە سەربازییەکان، دۆخی سەربازی لاوازتر لە پێشوویە.

News Code 38475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =