سێناتۆرە ئەمریکییەکان بەدوای وەرگرتنەوەی "دەسەڵاتی شەڕ" لە جۆ بایدێنن

نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا بەدوای پەسند کردنی گەڵاڵەیەک بۆ سنووردارکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە کاتی شەڕ دان.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بلوومبێرگ سێناتۆرە ئەمریکییەکان خەریی ئامادە کردنی گەڵاڵەیەکن کە بە پێی ئەوە دەسەڵاتی شەڕ, ناردنی هێزی سەربازی بۆ شەڕ و فرۆشتنی چەکی ئیستراتژیک و کوشندە و هەروەها راگەیاندنی دۆخی تایبەت دەدرێتە کۆنگرە.
ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن سێناتۆرەکانی هەردوو حیزبی دیموکرات و کۆماریخوازەوە شوێنگیری دەکرێت.
مایک لی سێناتۆری کۆماریخواز یەکێک لە هۆکارەکانی پێشنیار کردنی ئەم گەڵاڵەی رەچاو نەکردنی ڕۆڵی کۆنگرە لە کاتی شەڕ لە لایەن سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا راگەیاندووە.
ئاماژەی ئەم سێناتۆرە بە کردەوەی تیرۆریستی دژی سەردار قاسم سولەیمانی لە عێراقە کە لەو کاتەشدا رەخنەی زۆری لێ گیرا.
سێناتۆرەکانی لایەنگری ئەم گەڵاڵە دەیانەوێ کۆنگرە لە بڕیارە گرینگەکانی ئەمریکا بەشداری بکات.

News Code 38308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =