AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٩ ١٦:٥٨

بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ئەنجام درا؛

کاردانەوەی حەشدی شەعبی بە تەقینەوەی شارۆچکەی سەدری بەغدا

کاردانەوەی حەشدی شەعبی بە تەقینەوەی شارۆچکەی سەدری بەغدا

حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک، کاردانەوەی بە تەقینەوەی شارۆچکەی سەدری بەغدا نیشان دا و وتی: تۆڵەی خوێنی شەهیدانی ئەم تەقینەوە دەکەینەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک، کاردانەوەی بە تەقینەوەی شارۆچکەی سەدری بەغدا نیشان دا و وتی: تۆڵەی خوێنی شەهیدانی ئەم تەقینەوە دەکەینەوە.

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: شاراوگەکانی داعش لە هەموو شوێنەکان تووشی خەساری قورس دەکەین و بەم شێوە تۆڵەی خوینی شەهیدان دەکەینەوە.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: تاوانی تەقینەوەی شارۆچکەی سەدری بەغدا بە دیکەی تاوانەکانی پاشماوەکانی داعش زیاد کرا. ئەمەش دوای ئەو لێدانە کوشندە بوو کە حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەوانیان دا.

هەروەها لەم بڵاوکراوەدا داوای سەبووری بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئەم ڕووداوە کراوە.

شیاوی ئاماژەیە کە بە هۆی تەقینەوەی ڕۆژی پێشووی شارۆچکەی سەدری بەغدا دەیان کەس شەهید و بریندار بوون. گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی ئەم ڕووداوەی لە ئەستۆ گرتووە.

News ID 38292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha