AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٤ ٠٩:٣٣

کتێبی "مێژووی ئەردەڵان" لە سنە ڕوونوێنی کرا

کتێبی "مێژووی ئەردەڵان" لە سنە ڕوونوێنی کرا

کتێبی مێژووی ئەردەڵان لە نووسینی مەستوورە ئەردەڵان کە چاپی یەکەمی دەگڕێتەوە بۆ 170 ساڵ لەمەوپێش، لە ڕێوڕەسمێکدا لە سنە ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی تەواوی مێژووی ئەردەڵان لە نووسینی مەستوورە ئەردەڵان بە چاپ و ڕاست کردنەوەی نوێی جەماڵ ئەحمەد ئایین یەکێک لە لێکۆڵەرانی کوردستان شەوی چوارشەممە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و مامۆستایان و هۆگرانی فەرهەنگ و مێژوو لە عیمارەتی خەسراوا ڕوونوێنی کرا.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا جگە لە بەرپرسان، کەسایەتیگەلێکی بەناوبانگ وەکوو هادی زیائۆدینی، بیژەن زوڵفەقارنەسەب، سیمین چایچی، ماجی مەردۆخ ڕۆحانی ئامادە بوون.

جەمال ئەحمەدی ئایین کە کاری ڕاست کردنەوەی ئەو کتێبەی لە ئەستۆ بووە لە ئەو ڕێوڕەسمە وتی: ئەو کتێبە لە ساڵی 1328 لەلایەن ناسر ئازاد پوورەوە لە چاپ درا و خۆمیش دواتر لە ساڵی 1384 ئەو کتێبەم کە ڕوواوەکانی تا ساڵی 1250ی تێدا هاتبوو، لە چاپ دا.

ئەحمەدی ئایین زیادی کرد: ئێستاش بە پشتیوانی و یارمەتی مەنسوور ئەردەڵان یەکێک لە نەوەکانی خەسرەوخانی ئەردەڵان نوسخەیەکی تەواوتر لە ئەو کتیبەم لەچاپ داوە.

News ID 38207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha