بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپسێکی پێنتاگۆن دەریخست کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی ناڕاستەوخۆیان کراوەتە سەر و ئەمە بۆ چوارەمین جار لە دوو هەفتەیە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ڕۆیتێرز ڕایگەیاند: ئاگری ناڕاستەوخۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریای کردووەتە ئامانج، بەڵام ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان خەسارەکانی دەرنەخستووە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە زیادی کرد کە ئەو هێرشە لە مەیدانی گازی کۆنیکۆ لە دەڤەری دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووی داوە.
بۆچوونی ئێوە