پەیوەندی ئێران و عێراق پەرە دەسێنێت/کردنەوەی زانکۆی ئازاد لە سلێمانی

دوکتۆر ویلایەتی راوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران قسەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆ ویلایەتی دوێنی بە تەلەفۆن لە کەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق قسەی کردووە .

اەو پەیوەندییەدا بەرهەم ساڵح و ویلایەتی سەبارەت بە دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها زەروورەتی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و تۆکمە کردنەوەی هاوکاریبەکان قسەیان کردووە.

لای خۆیەوە ویلایەتی جەختی کردووە کە کەمتر وڵاتی وەک ئێران و عێراق هەیە کە پەیوەندی وا دۆستانەیان هەبێت و خاڵی هاوبەشیان زۆر بێت.

ویلایەتی کە هاوکات یەرۆکی لیژنەی سەرۆکایەتی زانکۆ ئازادەکانی ئێرانە ئاماژەی دا کە یەکێک لە رێگاکانی گەشەدان بە پەیوەندییەکان هاوکاری زانستی و‌پەروەردەییە .

وتیشی: لە هەندێ ناوچەی عێراق لەوانە سلێمانی خواست بۆ کردنەوەی زانکۆی ئێرانی هەیە و زانکۆی ئازاد ئامادەیی ئەوەی هەیە لەم پێناوەدا کار بکات.

هەروەها بەرهەم ساڵح وتی: شانازی دەکەین ئەگەر بۆ گفتوگۆی زیاتر سەردانی بەغدا بکەی.

بەرهەم ساڵح سڵاو و رێزی بۆ رێبەری ئێران ناردووە و‌هیوای سەربەرزب و زیاتر بوونەوەی هاوکاری نقوان دوو وڵاتی خواستووە.

News Code 38108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =