بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای ئەنبار بەمیدیاکانی عێراق رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە کاتیۆشایەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوە، لەروداوەکەشدا زیانی گیانی نەبوە.
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد, یەکێکە لەو بنکانەی بەردەوام روبەڕوی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێتەوە.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به گهورهترین بنكهی سهربازیی ئهمریكا دادهنرێت له عێراق، هەروەها بنکەکە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنکەی هەڵفڕینی چەند جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی دادەندرێت.
Your Comment