AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١١ ١٤:٤٢

کوژرانی دوو پەنابەری عێراقی و سووری لە ئەلهەول

کوژرانی دوو پەنابەری عێراقی و سووری لە ئەلهەول

پەنابەرێکی عێراقی و پەنابەرێکی سووری لە کەمپی ئەلهەول لە دەڤەری حەسەکە کە لە ژێر دەسەڵاتی دایرەی خۆسەری کوردستانی سوریایە، کوژران.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان هەوالیان دا کەسانی نەناسراو کە دەوترێ ئەندامی شاراوەی گرووپی داعشن، پەنابەرێکی عێراقی و پەنابەرێکی سوورییان لە ئوردوگای ئەلهەولی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوشت.

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی وتووە: سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە تەرمی شیما عەزیز یوونسی 38 ساڵان کە پەنابەرێکی عێراقییە، دۆزرایەوە.

هەروەها دوێنێ ئێوارە تەرمی محەمەد موسلحی 27 ساڵان، پەنابەری سووری دۆزرایەوە.

لە مانگی ژوەنەوە ژمارەی کوستنەکان لە ئوردووگا زۆر بۆتەوە کە دواهەمینیان کوژرانی دوو برای سووری لە ڕۆژی دووشەمە بوو.

هەروەها حەوتەی ڕابردوو چەند پەنابەری عێراقی کوژران و ژنێکی ڕووسیش کوژرا.

News ID 38034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha