بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پۆلیتیکۆ، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمرئکا بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی کۆشکی سپی ئەنجام درا؛ جارێکی دیکە هەڵوەشاندنەوەی یاسای دەست ڕۆشتنی سەرۆک کۆمار لە پرسی جەنگیی کردووەتە داخترین پرس لە نێوان دیمۆکراتەکانی کۆنگرەی ئەو وڵاتە.
ئەوان لە ڕاوێژ نەکردنی بایدن لەگەڵ کۆنگرە بۆ هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی تووڕە بوون لە حاڵێکدا کۆشکی سپی پاگەندە دەکات ئەو هەوڵە بە پێی مادەی 2 ی دەستوور، کە ئیزن دەداتە سەرۆک کۆمار بۆ پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمریکی، بڕیاری پێویست بدات، پاساو دەکرێت.
هێرش بۆ سەر بنکەکانی حەشد لە سنووری عێراق و سووریا لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە لە ماوەی ڕابردوودا، دیمۆکراتەکانی مەجلیس گەڵاڵەیەکیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای دەست ڕۆشتنی سەرۆک کۆمار لە پرسی جەنگیان پەسەند کرد لە حاڵێکدا لێکدانەوەی ئەو گەڵاڵە لە مجلیسی سێنا لە مانگی داهاتووی زایینی ئەنجام دەدرێت.
Your Comment