ئامادەیی گومڕوک بۆ یارمەتی بە گەشەی بازرگانی لە پارێزگای کوردستان

جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوە گومڕوکییەکانی ئێران، لە هەوڵ و شوێنگییرکانی ئەو رێکخراوە بۆ چارەسەری کێشە گومڕوکییەکانی سنووری باشماخ لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گومڕوکی ئێران، ئەحمەد زاکری، جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوە گومروکییەکانی ئێران وتی: بە پێی گرینگایەتی تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراسێ، گومڕوکی ئێران، هەموو ڕێکخراوە و دامودەزگاکانی جێگیر لە سنوور، ئەبێ لە ئەو بوارە هاوکاری بکەن.

ناوبراو کە بە مەبەستی ناساندنی چاوەدێری گومروکەکانی پارێزگای کوردستان ، سەردانی سنەی کردبوو، لە دیدار لەگەڵ پارێزگاری کوردستان، ئامادەیی گومڕوک بۆ پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ چالاکانی ئابووری و پاڵپشتی لە یەکە بەرهەمهێنەرەکان لە درێژەی دروشمی ساڵی 1400 ڕاگەیاند و زیادی کرد: هەوڵەکانی گومروک لە بواری تەیار کردن و گەشەی گومروکی باشماخ وەکوو گرینگترین سنووری زەوینی پارێزگای کوردستان لەگەڵ عێراقیدەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕیە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

زاکری وتیشی: چارەسەری کێشە ژیرخانییەکان و دابینی پێداویستییە تەکنیکییەکان لە ئەو سنوورە پێویستی بە هاوکاری هەموو ڕێکخراوەکان بە تایبەتی ئیدارەی پارێزگای کوردستانە.

News Code 37895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =