AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٥ ١٣:١٥

پارتێکی تورکمانی لە هاوکاری ڕاستەوخۆی هەرێم لەگەڵ ئەمریکا ڕەخنەی گرت

پارتێکی تورکمانی لە هاوکاری ڕاستەوخۆی هەرێم لەگەڵ ئەمریکا ڕەخنەی گرت

جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی تورکمانی لە هاوکاری ڕاستەوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، عەباس ئاغا لە ئەو بارەوە وتی: ڕادەست کردنی یارمەتی ڕاستەوخۆی دارایی و چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئەمریکاوە بە هێزی پێشمەرگە بە واتای دەستێوەردان لە سەروەریی وڵاتە.

ئاغا زیادی کرد : هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە بەشێک لە عێراقن و ئەبێ پابەندی یاساکانی سەروەریی عێراق بن و ڕێزی بۆ دابنێن. کەواتە ناردنی یارمەتی دارایی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پێشمەرگە، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و پێشێل کرانی سەروەریی وڵات بۆ بەدی هاتنی ئامانجی تایبەتە.

شیاوی باسە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕێبەریی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە ناردنی یارمەتی دارایی و چەک و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە هەواڵی دابوو.

News ID 37775

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha