AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٨ ١٧:٠٨

سوید شارۆمەندی بە هێزە کوردەکانی سووریا نادات

سوید شارۆمەندی بە هێزە کوردەکانی سووریا نادات

بە پێی هەواڵی ڕادیۆ سوید، ئەم وڵاتە لە پێشکەش کردنی شارۆمەندی بە ئەندامانی هێزی کوردی یەکیەتی دیموکراتیک، هێزە کوردەکانی سووریا و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا خۆ دەبوێرێ.

بە پێێ هەواڵی مێهر، ڕادیۆ سوید لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانگەی ئەم وڵاتەی لە مەڕ ڕێکخراوە و دەزگا سیاسی و سەربازییە کوردەکانی سووریا لێک داوەتەوە.

ڕادیۆ سوید ڕوانگەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ڕێکخراوە سیاسی و سەربازییەکانی حاکم لە باکووری سووریای ناتەبا زانی چونکوو دەوڵەت، ئەو وڵاتانەی لە گەڵ داعش ڕووبەڕوو بوونەتەوە وەکوو هاوپەیمانی خۆی ناو دەبات کەچی هاوکات لە پێشکەش کردنی شارۆمەندی بە ئەندامانی حیزب و ڕێکخراوە کوردەکان خۆ دەبوێرێ.

بەرپرسێکی باڵای سوید سەبارەت بە هۆکاری ئەم شێوە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەندامانی ڕێکخراوە سیاسییەکان دەڵێت: ئەم ڕێکخراوانە کەڵکی خراپیان لە دەسەڵات وەرگرتووە و لە گەڵ حیزبی پەکەکە پێوەندییان بووە.

دەوڵەتی سوید وتوویە: هێزە کوردەکانی سووریا ڕۆڵی گرینگییان لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ داعش لە سووریا بووە.

News ID 37680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha