بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکراوەیەکی سەبارەت بە درێژەی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: ئێستا ئێمە بینەری گۆڕانکاریهایەک لە باکووری عێراقین کە دڵەڕاوکێ و پەشێوی ساز دەکەن، گۆڕانهاریهایەک کە دەبێ بە وردی لێک بدرێنەوە.
هەروەها نووسراوە: هەندێ ڕووداو ئەم دواییانە لە باکووری عێراق ڕووی داوە کە جێ داخە. یاسای بنەڕەتی عێراق ئیزن نادات هێزە بیانییەکان لە خاکی ئەم وڵاتەدا بمێننەوە.
لەم بڵاوکراوەدا داکۆکی کراوە: هێزەکانی تورکیا بە مەبەستی ڕێگری کردن لە درێژەی پێشێل کردنی حاکمیەتی نەتەوەیی عێراق، دەبێ خێرا خاکی ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن و لە مووسڵ بڕۆنە دەرەوە. تورکیا دەبێ یاسای درواسێ بوون بپارێزێت.
Your Comment