بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نادیا مائنزا، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئازادیی ئایینی ئەمریکا لە تویتێکدا نیسبەت بە پەرەپێدان ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە نیگەرانیی دەربڕی.
ناوبراو بە ئاماژە بە خەساربەرکەوتنی هەندێک گوندی مەسێحی نشینی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، نیسبەت بە خەسار لە خەڵکی سڤیل لە ئۆپرسیۆنی سەربازی تورکیا نیگەرانی دەربڕی.
ڕێکخراوی هاودڵی مەسێحییەکانی جیهانیش لە بەیاننامەیەکدا نیسبەت بە کێشرانی شەڕی تورکیا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و گوندە مەسێحی نشینەکان نیگەرانی کرد.
ئەو ڕێکخراوە لە چوونە دەرەوەی زۆربەی دانشیتووانی گوندی مەسێحی نشینی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە هەواڵی دا.
Your Comment