بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی ڕایگەیاند: لە شەشی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی عێراق چەند سنووری فەرمی لەوانە سنووری باشماخ داخرا.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو سنووربەندییە بە پێی پەسەند کراوی لێژنەی کۆرۆنا تا کۆتایی گوڵان و ئەمڕۆش دووبارە تا 15 ی جۆزەردان درێژ کرایەوە.
زارعی زیادی کرد: داخراو بوونی ئەو سنوورە بەس بۆ موسافر نییە و بۆ شۆفێر ترانزیتەکانیش بەڵگەی کاتی دەرناکرێت و ئەوانیش ئیزنی هاتن بۆ ناو شارەکانی پارێزگایان نییە.
بۆچوونی ئێوە