AP ١٤٠٠ گوڵان ٣٠ ٠٨:٤٨

سەرلەشکەر سەلامی لە کۆبوونەوەی پاڵپشتی لە فەلەستین:

فەلەستینێکی نوێ سەری هەڵداوە/ ئەمریکا ناتوانێت بگاتە هانای ئیسرائیلەوە

فەلەستینێکی نوێ سەری هەڵداوە/ ئەمریکا ناتوانێت بگاتە هانای ئیسرائیلەوە

فەرماندەی گشتی سوپا بە وتنی ئەوەی کە فەلەستینێکی نوێ سەری هەڵداوە، فەلەستینێک نە بە بەرد بەڵکوو بە مووشەک شەڕ دەکات، وتی:ئێمە وەکوو هەمیشە پاڵپشتی ئازیزانمان لە فەلەستینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی خەڵکی تاران لە پاڵشپتی لە خەڵکی فەلەستین کە لە مەیدانی ئیمام حسێن بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ئیسرائیل یەک دوو ساڵێکە کە لە وەهمی ئەوەدا بوو کە دەتوانێت بە ئاسایشەوە قودس بکاتە پێتەختی هەتایی خۆی.

سەردار سەلامی وتیشی: ئەوان ماوەیەک لە هێرش بۆ سەر سووریا و لوبنانەوە بگرە تا ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و خراپکاری لە نەتەنز و شەهید کردنی فەخری زادە و ... پێیان وابوو کە ئیدی هیچ بابەتێک بوونی نییە بەڵام ئێستا دیسان نیشانەکانی نیگەرانی لە ڕواڵەتیانەوە دەبینین.

ناوبراو لە دێژەدا وتی: لە ئەم شەڕەدا تەنیا ئیسرائیل بوو کە خەساری بەر کەوت. یەکەم گرووپێک کە ئیسرائیلی بەجێ هێشت ئەمریکییەکان بوون. چی دیکە ئەمریکا ناتوانێت بگاتە هانای ئیسرائیلەوە.

فەرماندەی گشتی سوپا ڕاشیگەیاند: فەلەستینێکی نوێ سەری هەڵداوە. فەلەستینییەکان چی دیکە نە بە بەرد بەڵکوو بە مووشەک شەڕ دەکەن، فەلەستینێکی بەهێز کە دەتوانێت هەموو دامەزراوە پیشەییەکان، هەموو بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ئاگر تێبەر بدات.

News ID 37397

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha