بە پێی هەواڵی مێهر، یوسف باشی، قایمقامی سەوڵاوا وتی: پاش بوومەلەرزەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی مانگی سوور بۆ ئەو گوندانەی خەساریان بینیوە نێردران.
ئەو وتی: خانوویک لە گوندی پایگەلان بە تەواوی ڕووخا و کەلوپەل و جیهازاتی ماڵەکە لە ناو چوون، هەروەها خانوویەکیش لە گوندی مازی بن ڕووخا و لە دیکەی گوندەکانی دەوروبەریش زیاتر لە 50 خانوو تووشی خەسار بوون.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بوومەلەرزەکە خەساری گیانی بەدواوە نەبووە بەڵام لێکدانەوەی دۆخی گوندەکان هێشتا درێژەی هەیە و گەر شتێک بدۆزرێتەوە ڕایدەگەینین.
بۆچوونی ئێوە