AP ١٤٠٣ گوڵان ٣٠ ٢٢:٥٥

بافڵ تاڵەبانی:

دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی رووداوی فڕۆکەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیەدا دەڵێت: رووداوی نەخوازراوی فڕۆكەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران و یاوەرانی نیگەرانیكردین و دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە، لە خوای گەورە داواكارین بە تەندروستی و سەلامەتییەوە بگەڕێنەوە ناو گەلی ئێران.

هاوکات نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەی رووداوەکەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەم کاتە سەختەدا بیرمان لەگەڵ سەرکردایەتى گەلى ئێرانى و دۆست و دراوسێدایە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس پەیامێکى بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتى، بە نیگەرانییەکى قووڵەوە چاودێرى هەواڵەکانى رووداوى هێلیکۆپتەرى سەرۆک رەئیسى دەکەم و لەخوداى مەزن داواکارم خۆیان و یاوەرانى باش و سەلامەت بن، دڵمان لایانە و نزاى خێریان بۆ دەکەین.

News ID 50226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha