هەندێ وڵاتی ئیسلامی چوونەتە بەرەی ئیسرائیل واتا بەرەی دژە دین

کارناسی پرسە سیاسییەکانی ناوچە وتی: هەندێک وڵاتی عەرەبی هەیە لە بەر بەرژەوەندی خۆیان و بە هۆی  قوول بوونەوەی دەسەڵاتی ناو ڕیزەکانی موسڵمانان چوونەتە بەرەی ئیسرائیل و ئەمریکاوە؛ کە بەرەی ئیسرائیلیش واتا بەرەی دژە دین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی:زۆربەی ئەو گرووپانەی کە پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە فەلەستین و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دیکە چالاکیان دەکرد، لەسەر " نەتەوەپەرەستیی عەرەبی" ئامانجی خۆیان دیاری دەکرد و ئەوەیان دەکردە بنەمای چالاکییە شۆڕشگێڕانەکانی خۆیان. لە ڕاستیدا ئەو هەستە لە نێوان گرووپەکانی بەرخۆدان هەبوو کە ئەوان بە پشت بەستن بە ئامانجی هاوبەشیان واتا "عەرەب بوون" دەتوانن لە نێوان نەتەوە و سوپا عەرەبییەکان جۆرێک لە پتەو بوون، هەماهەنگی ویەکڕیزی بهێننە دی.

هەر بۆیە ئەو بابەتە خۆی بە تەنیا ببووەوە کێشەیەکی گەورە لە سەر ڕێگای بەرخۆدان، چونکوو ئاوەها بیرێک بووە هۆی ئەوەی کە پرس و بابەتی " کێشەی زایۆنیزم- ئیسلام" لە پرسی " کێشەی عەرەب-ئیسرائیلی" کورت ببێتەوە و تا ئەو ئاستە بێتە خوارەوە.

ئیسرائیل و ئەمریکاش ئەم بابەتە دەقۆزنەوە و دەیانەوێت پرسی فەلەستین و قودس نەبێتە پرسی جیهانی ئیسلام تاکوو دژبەرانی ئیسرائیل بەهێزنەبنەوە و لەم پێناوەشدا لە گەڵ چەندین وڵاتی موسڵمان نشێن کە بەرپرسان و حاکمەکانیان عەرەبن بەڵام ئیسلام بەلایانەوە گرینگ نییە، سازشیان کردووە و گوشاری سەر خەلکی فەلەستنیان زیاتر کردۆتەوە.

هەواڵنێری مێهر لە گەڵ ئێحسان زەڵمی، مامۆستا و چاودێری سیاسی کورد سەبارەت بە پرسی فەلەستین و ڕۆژی قودس گفتوگۆی کردووە کە دەقەکەی لە خوارەوە بڵاو دەبێتەوە.

ڕۆژی قودس هەنگاوێکە بە ئاراستەی یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلام

ئێحسان زەڵمی سەبارەت بە ناو نانی ڕۆژی جیهانی قودس لە لایەن ئێرانەوە وتی: پێغەمبەری گەورە (د.خ) ئەفەرمێت ئێمە وەکوو ئۆمەتی ئیسلامی، وەکوو یەک جەستە واین یان وەکوو یەک دیوار واین؛ کەل بوونمان نییە، وەکوو بلۆکەکانی یەک دیوار یەکتری تەواو ئەکەن، بەداخەوە دوور کەوتنەوەی ئۆمەتان، دروست کردنی دووبەرەکی لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامیدا بووەتە هۆی ئەوەی کە کەمتر دڵمان بۆ یەکتر بسووتێت، تێگەییشتنی من دیاری کردنی ڕۆژێک بۆ قودس کە دوایین هەفتەی ڕەمەزانە لەلایەن هەر کەسێکەوە بووبێت، مێژوویەکی باشی بۆ خۆی تۆمار کردووە و توانیویەتی کە هەنگاوێکی باش بێت بە ئاراستەی وەحدەت و برایەتی و یەک ئۆمەت بوون، بێ گومان پرسی فەلەستین پرسێکی زۆر گرنگە لای موسڵمانان و قودس کە قیبلەی یەکەمی موسڵمانان بووە زۆر زۆر بە لامانەوە گرنگە. هەموو تاکێک پێی خۆشە ڕۆژێک لە ڕۆژان بچێت لەوێ نوێژێک بکات، چونکوو نوێژی مزگەوتی ئەقسا خێری زۆر زۆری هەیە بۆیە دیاری کردنی ڕۆژێک کارێکی زۆر باشە و مێژوویەکی زۆر باشە کە تۆمار کراوە.

یەکنەگرتوویی موسڵمانان و دووبەرەکی نانەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا

ئەو لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە بۆچی وڵاتانی ئیسلامی هەوڵێکی گشتگیر و هەمە لایەنە نادات بۆ ئازادکردنی قودس و هەڵگرتنی زوڵم و ستەم لە سەر خەڵکی فەلەستین ، زیادی کرد: بێ گومان ئەوە بەهۆی دوو شتەوەیە، یەک پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی سەردەمێک دێتە پێشەوە کە موسڵمانان زۆر زۆرن، بەڵام ئەو زۆر بوونەیان نەیتوانیوە ببێتە هۆی ئەوەی کە هەنگاو بنێن بە ئاراستەی بەدەست‌هێنانی مافەکانیان ، بۆچی ناتوانن برا بن و هەوڵ بدەن بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان؟ فەرموویەتی لەبەر ئەوەی کە خۆشەویستی دنیایان لە لا زۆرترە لە خۆشەویستی ئاخیرەت.

وتیش: ئێمە دنیایەکی کەم و فانی کە چەند ڕۆژێکە و ئەڕوات و ئەبڕێتەوە ئەکەین بە قوربانی ئاخیرەت و دواڕۆژێک کە هەمیشەیی و هەتاهەتاییە. لەبیرچوونەوەی ئاخیرەت لەبەر سەرقاڵی دنیاوە یەکێکە لە گرفتەکانی بەرەم هەوڵدان بۆ ئازاد کردنی قودس. دیارە هەوڵدان بە هێز ئەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەداخەوە موسڵمانان پەرتەوازەن و دوو بەرە هەیە کە بتوانێت موسلمانان کۆ بکاتەوە، بەرەیەکی سوننە و بەرەیەکی شیعە، بەرە شیعەکە ئەمڕۆ تا ئەندازەیەک، یەکگرتوویی زیاترە ، بەڵام بەرە سوننەکە، دژایەتی زۆر زۆرترە. بەرە شیعەکە و بەرە سوننەکە ئەبێ هەردووکیان، لە یەک کاتدا بۆ ڕزگار کردنی قودس هەوڵ بدەن. ئەمریکا و ئیسرائیل ئیزن نادەن ئەم بەرە شیعە و سوننەیە بە هیچ شێوەیەک لێک نزیک ببنەوە و ناکۆکیەکانیان نەمێنێت بەڵکوو هەمیشە هەوڵ دەدەن ناکۆکییەکانیان پەرە پێبدەن.

بۆ هەندێ وڵاتی عەرەبی چوونەتە بەرەی ئیسرائیل

ئێحسان زەڵمی بە ئاماژە بەوەی کە هەندێ وڵاتی عەرەبی و بە ناو ئیسلامی بۆچی چوونەتە بەرەی ئیسرائیل وتی: بێ گومان لە بەر بەرژەوەندی دنیایە، وەکوو پێشتر باسم کرد ئەو کەسانەی کە خۆشەویستی دنیا زۆر چووە ناو دڵیان ئیتر خۆیان لەبیر دەچێتەوە و ئیتر برایەتی موسڵمانان و ئۆمەتی ئیسلامیش لە دڵیاندا نامێنێت و هەموو شتێک دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی کاتی و کەم کە بەدەستی ئەهێنێنن کە یان پلە و پایەیەکە یان سروەت و سامانێکە یان دڵخۆش کردنێکە.

بە داخەوە دوژمنانی ئیسلام بە تایبەتی ئیسرائیل و جووەکان کە لە قورئانیشدا هاتووە کە تەنانەت نەکەونە شوێنیان چونکوو ئەوان وازتان لێ ناهێنن و ناهێڵ بە ئازادی بژین تا وەکوو نەکەونە شوێن ئایینەکەی ئەوان و واز لە ئایینەکەی خۆتان نەهێنن. هەندێک وڵاتی عەرەبی هەیە لە بەر بەرژەوەندی خۆیان و بە هۆی قوول بوونەوەی دەسەڵاتی ناو ڕیزەکانی موسڵمانان چوونەتە بەرەی ئیسرائیل و ئەمریکاوە؛ کە بەرەی ئیسرائیلیش واتا بەرەی دژە دین. ئەو وڵاتانە زۆر زەرەر ئەکەن. هیوادارین کە ڕۆژێک بێت و بیبینین کە ئۆمەتی ئیسلامی یەک بگرێتەوە و خەڵکی ئەو وڵاتانەش لێیان ڕاپەڕن و تۆڵەیان لێ بستێنێت وەکوو ئەو چەند وڵاتەی کە پێشتر خەڵکەکەیان لێیان ڕاپەڕین و سەرۆکەکانیان لەناو برد و جارێکی تر دەسەڵاتیان گرتەوە دەست.

هەوڵی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ دەرهێنانی فەلەستین لە بەرەی ئیسلام

ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام تێئەکۆشن کە فەلەستین لە بابەتێکی ئیسلامی دەربهێنن لە بەر ئەوەی جارێکی تر موسڵمانان بیر لە ئەوە نەکەنەوە کە بڕۆن بەرەو قودس و فەلەستین و ڕزگار کردنی ئەوێ. ئێمە بەختەوەرانە وەکوو نەتەوەی کورد شانازیەکی یەکەمی دنیامان پێبەخشراوە کە سەڵاحەدینی ئەیووبیی سەرکردەمان توانی جارێک فەلەستین ڕزگار بکات و ئێمەش ئەبێ ئەوە فێری منداڵەکانمان بکەین کە پرسی فەلەستین لەبیر نەکەن و ڕۆژێک لە ڕۆژان هەوڵ بدەن بۆ ڕزگار کردنی قودس و فەلەستین و ڕزگاری بکەن و بچن لەوێ نوێژ بکەن وەکوو چۆن دەچین بۆ مەککە و مەدینە و ئێمە هەمیشە ئەمریکا و ئیسرائیل وەکوو دوژمنی خۆمان دەزانین.

News Code 37184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =