بە پێی هەواڵی مێهر، پاش بڵاوبوونەوەی وتەکانی سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ دمەزراندنی بنکەی سەربازی لە عێراق، شاندی بەڕێوەبەرایەتی حیزبی دیموکراتیکی گەل بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک، کاردانەوەی بەم بڕیارە نیشان دا.
لەم بڵاوکراوەدا کە لە لایەن ئەو شاندەوە واژۆ کراوە، نووسراوە:
تورکیا لە ساڵی ١٩٨٣ەوە بە بیانووی "ئاسایشی سنوور" هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی زەوینی و ئاسمانی لە خاکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بردووە. ئەوەش ڕوونە کە ئەم کارانە جگە لە شەڕ و پێکدادان ئاکامێکی نەبووە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣٨ ساڵ بە سەر ئەو شەڕانە و بێ ئاکام بوونیان، تورکیا دیسانەوە درێژە بەو شەڕخوازی لە ناوچەکە ئەدات.
ئێمە جارێکیتر داکۆکی دەکەین کە سیاسەتە شەڕخوازانەکان هیچ بەرژەوەندییەکیان بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارە نییە و تەنیا ڕێگا وتووێژ و دانوستان لە دۆخێکی ئاشتیخوازانە و دیموکراتیکە.
ئێمە وەکوو حیزبی دیموکراتیکی گەل کە ئەرکی پێشگری لە شەڕ و دابین کردنی ئاشتی لە ناوچەکەمان لە ئەستۆیە، جارێکیتر بە دەرکردنی بانگهێشت نامەیەک داوا لە ڕێکخراوەکان و خەڵک دەکەین کە سەبارەت بەم بابەتە هەستیار و وشیار بن.
بۆچوونی ئێوە