بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەیل، ژمارەیەک لە کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا لە هەوڵێکیدا، بە ناردنی نامەیەک بۆ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، داوایان لێکرد تا سیاسەتی خۆی بەرانبەر ئێران لە سەر بنەمای مافی مرۆڤ دابنێت.
ئەو کۆنگرێسمانانە کە ژمارەیان 220 کەسە، لە پاڵپشتی لە بڕیارنامەی پێشنیاری پارتی کۆماریخواز، ئێرانیان بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و پاڵپشتی لە تیرۆریزم تاوانبار کرد.
ئەوان هەروەها پاگەندەیان کرد کە بڕیارنامەی ئێچ ئاڕ 118 لە پاڵپشتی لە خەڵکی ئێران بۆ هەبوونی وڵاتێکی سێکۆلار، دیمۆکراتیک و ناناڤۆکیان ئاراستە کردووە.
لە سەرووی ئەو تۆمەتلێدانەوە، تام مەک کلینتاک کۆنگرێسمانی ویلایەتی کالیفۆڕنیا هەیە کە پاگەندەی کردووە ئەو بڕیارنامە پەیامێکی بەپەلە دەگەیێنێتە دەوڵەتی جۆبایدن لە سەدەمین ڕۆژی سەرۆک کۆماریی.
بڕیارە کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی کۆنگرەی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی گشتی لە سەر بڕیارنامەی ئێچ ئار 118 کە 11 ی فێڤریە پێشکەش کراوە، بەڕێوە ببات.
Your Comment