دژایەتی ئیسرائیل هیچ کاریگەریەکی لەسەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی نابێت

وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕۆژی هەینی جەختی کرد کە دژایەتییەکانی تێلاڤیڤ لەگەڵ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هیچ کاریگەریەکیان لەسەر هەڵوێستی ئێستای واشنتۆن نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی هەینی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا دژایەتی ئیسرائیل لەگەڵ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کاریگەری دەبێت لەسەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی؟ وتی: نا ، نایبێت.

ساکی لەو بارەوە وتی: ئێستا دانوستانەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە ئاردایە و ئەوە هەلێکی دیپلۆماتیکە بۆ چوون بەرەو ڕێککەوتنی ناڤۆکی. دەزانین کە کێشە هەیە و ئێمە خەریکی هان دانی هەموو لایەنەکان بۆ بەردەوام بوونی دانوستانەکانین.

وتەبێژی کۆشکی سپی درێژەی دا: ئێمە ئیرائیل وەکوو لایەنیکی گرینگ و سەرەکی لە ئەو بابەتەدا لە پاڵ خۆماندا دەهێڵینەوە و ئامانجەکانمان لەگەڵی باس دەکەین. ئێمە ئەو کارەش لە دیداری داهاتوودا ئەنجام دەدەین.

News Code 36979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =