AP ١٤٠٠ گوڵان ٤ ٠٨:٥١

بۆ ڕەواندنوەی تەنگژەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ؛

دانوستانی نێوان سوپای سووریا و هێزە کوردەکان لە قامیشلۆ

دانوستانی نێوان سوپای سووریا و هێزە کوردەکان لە قامیشلۆ

فەرماندەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەسەدە بە نێوبژیوانیی ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکادان کۆبوونەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەکانی سوپای سووریا و هێزە کوردەکانی ئەم وڵاتە لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لەم ڕۆژانەدا شاری قامیشلۆ شەڕ و پێکادانی نێوان هێزەکانی بەرەگریی نیشتیمانیی سووریا و هێزە کوردەکانی هەسەدەی بەخۆوە بینی و چەندین ناوچەی گرتەوە .

دوای ئەوە ڕووسیا نێوبژیوانیی کرد و لە دوێنێیەوە ئەو لایەنە خەریکی دانوستانن. پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لەو ناوچانەی کە شەڕی تێدایە جێگیرە.

News ID 36978

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha