بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە لە لایەن بڵاوگەی باشوور لە ئیلام و لە 340 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
نووسەری کتێبەکە دەڵێت لەم کتێبەدا جگە لە زیندوو کردنەوەی زمانی کوردی کەلهۆڕی و شەرح و لێکدانەوەی شیعرەکانی شاکە و خان مەنسوور، هەموو بەیتەکان لە بواری وشەناسی، واتا و جوانیناسییەوە لێک دراونەتەوە.
ناوبراو باسی پێویست بوونی ئەم کتێبە لە کتێبخانەی کوردی کرد و وتیشی: شاکە و خان مەنسوور دوو شاعیری کوردی کەلهۆڕ و خەڵکی ئیلامن کە بە هۆی نەخوێندەواری و نەنووسرا بوون، زۆرێک لە بەرهەمەکانیان لە ناو چوون و هەندێکیشیان بە ناو شاعیرانیترەوە تۆمار کراون.
ئەو وتیشی: ئەم کتێبە دەتوانێ لە ئەدەبیاتی کوردی کەلهۆڕیدا سەرچاوەیەک بۆ لێکۆڵەران و خوێندکاران بێت و لە زانکۆکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.
عەلیڕەزا خانی خەڵکی ئیلامە و پێشتر چەندین کتێبی بە ناوەکانی مێژووی ئەدەبیاتی کوردستان، دیوان کوردی شاکە و خان مەنسوور، ئاریۆ خان، مێژووی ئەیوان و چەندین کۆمەڵە شیعری فارسی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
Your Comment