AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٣١ ١٨:٣٧

لە شاری ڤیەن؛

دانیشتنی کۆمیسیۆنی بەرجام کۆتایی هات/ دیپلۆماتەکان بۆ ڕاوێژ دەگەڕێنەوه تاران

دانیشتنی کۆمیسیۆنی بەرجام کۆتایی هات/ دیپلۆماتەکان بۆ ڕاوێژ دەگەڕێنەوه تاران

دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە شاری ڤیەن کۆتایی هات.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە شاری ڤیەن بە بەشداری بەرپرسانێک لە وڵاتانی 4+1 و ئێران دەستی پێ کرد.

جێگران و بەڕێوەبەرانی کاروباری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، فەرانسە، ئینگلیس، ئاڵمان، ڕووسیا و چین و هەروەها ئێنریکەمورا بە نوێنەرایەتی لە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا لەم دانیشتنەدا بەشدارن.

عێراقچی بەرپرسایەتی شاندی ئێرانی لە ئەستۆیە.

"جوزف بورل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا وتی: پێم وابێ هەردوو لایەنەکە لە سەر ڕێککەوتن کۆکن و ئەمەش هەواڵێکی خۆشە.

وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمانیش وتی: لە دانوستانەکانی ڤیەندا پێشکەوتن دەبینرێت و بەرەو نزیک بوونەوەی بیروڕاکان دەچێت.

 بڕیارە دیپلۆماتکاران بۆ ڕاوێژ لە گەڵ بەرپرسان بگەڕێنەوە تاران..

News ID 36932

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha