بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوو بۆ کەمترین ئاست دابەزیبوو و ڕێژەی قوربانیانی ئەو نەخۆشیەش بۆ یەک، دوو نەخۆش لە ڕۆژدا کەم ببووەوە، بەڵام لە هەفتەکانی ڕابردوو ئاماری تووشبوون بو شێوەی بەرچاو بەرز بووەوە و گەییشتە زیاتر لە هەزار کەس لە ڕۆژدا.
هەروەها ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆناش لە ئەم ماوەیەدا بەرز بووەوە و ڕۆژانە لانیکەم 10 کەس بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.
کۆرۆنا لە ئاستێکدا لە ئەو هەرێمە ڕوو لە زیاد بوونە کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی تووشی کۆرۆنا بوون و تەنانەت لە هەندێک حاڵتیشدا بووەتە هۆی مەرگی کەسەکان. لەوانە مەرگی پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق و گیان لەدەست دانی دوو پزیشک و ... .
بە پێی دوایین ئامارە ڕاگەیێندراوەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لە دوایین تاقی کردنەوە و لێکدانەوەکان، 856 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە هەرێم ناسراوەتەوە و لە ئەم ماوەیەدا 12 حاڵەتی گیان لەدەست دان بەهۆی ئەو نەخۆشییە تۆمار کراوە و 432 نەخۆشیش چاک بوونەتەوە.
شیاوی باسە کە تا ئێستا 127 هەزار و 47 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لە ئەو ژمارەیە 111 هەزار و 926 حاڵەت تا ئێستا چاک بوونەتەوە و 3 هەزار و 743 نەخۆشیش گیانیان لەدەست داوە.
بۆچوونی ئێوە