گواستنەوەی داعشییەکان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە سووریا

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازانی ئەمریکا ژمارەیەک لە داعشییەکانیان لە زیندانی ئەلهەول گواستووەتەوە بۆ دەڤەری حەسەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەرمی سانا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجەییەکان ڕاپۆرتی دا کە سێ کۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا لە حاڵێکدا بە سێ کۆپتەری سەربازی پاڵپشتی دەکران، دوانیوەڕۆی دوێنێ لە بنکەی شەدادێ دابەزین و نزیک بە 40 تیرۆریستی داعشییەکان لە زیندانی ئەلهەول گواستەوە بۆ دەڤەری حەسەکە.

ئەو سەرچاوانە بە ئاماژە بە ئەوەی کە دوو کەس لە تیرۆریستەکان کە گواستراونەتەوە هاووڵاتیی عێراقین، و زیادی کرد کە زیاد ئیدریس ناسراو بە ئەبوو سەیف عێراقی لەدایک بوونی 1980 کە بەرپرسی گرووپێک بە ناوی ئەلحەسبە لە موسڵ بوو و دواتر لە دەیرەزوور خەریکی چآلاکی بوو و هەروهەا نجدت مەسعوود ڕەزا ناسراو بە ئەبی بەکر فراتی لەدایک بوونی 1979 و بەرپرسی هێرش بۆ سەر دەیرەزوو، لە نێو ئەو تیرۆریستانەن کە گواستراونەتەوە بۆ بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دەڤەری حەسەکە.

News Code 36625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =