AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٠ ١٣:٠٣

سەرەڕای پاگەندەی پاڵپشتی لە کوردەکان؛

بێدەنگی بایدن بەرانبەر گوشارەکانی تورکیا لەسەر کوردەکان

بێدەنگی بایدن بەرانبەر گوشارەکانی تورکیا لەسەر کوردەکان

لە حاڵێکدا کە جۆبایدن بەردەوام پاگەندەی پاڵپشتی لە کوردەکان کردووە، بەرانبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا دژی کوردەکان لە عێراق و سووریا بێدەنگی ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک مێدیای ئەمریکی دوای هەڵبژاردنی جۆبایدن وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پاییزی رابردوو، ناوبراویان گەورەترین پاڵپشتی کوردەکان وەسف دەکرد. هۆکاری ئاوەها وەسف کردنێکیش، ڕاگەیاندنی پاڵپشتی بایدن لە کوردەکانی تورکیا و ڕەخنە لە هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر کوردەکانی سووریا و پاڵپشتی نەکردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا لە بەرانبەر هێرشە سەربازییەکانی ئەردۆغان بوو.

بەڵام گۆڤاری ئەلبوابە بە ئاماژە بە بێدەنگی ڕاگرتنی دەوڵەتی جۆبایدن بەرانبەر دەسپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا دوای راگیرانی 17  مانگەی ئەو ئۆپراسیۆنە، ئەو پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە ئایا بەڕاستی جۆبایدن دەیەوێت پاڵپشتی لە کوردەکان بکات؟ ئەو گۆڤارە لە وەسفی کاردانەوەی بایدن بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە سووریا نووسی: وادایرە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بوونیان نییە.

کارناسانی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەبارەت بە هۆکاری خۆبواردنی جۆبایدن لە پاڵپشتی کردنی راستەوخۆی کوردەکانی سووریا وتوویانە کە جۆبایدن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە بێکۆتاییەکان لە عێراق و سووریا لە ژێر گوشاردایە. لەلایەکی تریشەوە هەندێک بەرپرسی ئەمریکی پێیان وایە نابێت سووریا یەکمایەتی کارەکانی بایدن بێت.

News ID 36592

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha