بە پێی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ئەسۆشیەیتێد پرێس بە پێی وتەی دوو بەرپرسی باڵای هەواڵگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: ئێران هەڕەشەی لە بنکەی سەربازی"فۆرت مەک نیر" و هەروەها ژەنەڕاڵ "جۆزێف مارتین" جێگری فەرماندەی ئەرتەشی ئەمریکا کردووە.
بە پێی وتەی ئەوان، ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتووێژە تەلەفونییەکانی ئەندامانی هێزی سوپای پاسداران سەبارەت بەم بنکەیە بیستووە و بۆیان دەرکەوتووە فەرماندەکانی هێزی سوپای باسی هێرشەکانی "یو.ئێس.ئێس کوول" دژی بنکەی سەربازی فورت مەک نیر لە واشینتن دی سییان کردووە.
ئەوان هەروەها باسی هەڕەشەی ئێران لە کوشتنی ژەنەڕاڵ جۆزێف مارتینیان کردووە و وتوویانە: ئێران پیلانێکی بۆ ڕەخنە کردن لە بنکەی سەربازی فۆرت مەک نیر، شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەو داڕشتووە.
بۆچوونی ئێوە