AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢١ ١٣:٣١

حەسەن ڕۆحانی:

پێغەمبەر بە هەڵسوکەوتی باشی خۆی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا

پێغەمبەر بە هەڵسوکەوتی باشی خۆی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پێغەمبەر بە هەڵسوکەوت و ئەخلاقی باشی خۆی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا. ئەگەر ئێمەش دەڵێین پەێرەوی ئەوین ئەبێ بە هەڵسوکەوتی خۆمان کەسانی دیکە ڕابکێشین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە و ڕۆژی بەپێغەمبەر بوونی حەزرەتی محەمەد(د.خ) ڕایگەیاند: پێغەمبەر بە هەڵسوکەوت و ئەخلاقی باشی خۆی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا. ئەگەر ئێمەش دەڵێین پەێرەوی ئەوین ئەبێ بە هەڵسوکەوتی خۆمان کەسانی دیکە ڕابکێشین و بانگهێشتیان بکەین.

ڕۆحانی زیادی کرد: ئێران وەکوو ئولگووی جیهانی ئیسلامە کە بە ئەخلاق، برایەتی و هەڵسوکەوتی و بەرەنگار بوونەوەی لەگەڵ دۆر و بێ ڕێزییەکان، دەتوانێت هەموو جیهان بەرەو ئیسلام بانگهێشت بکات.

News ID 36372

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha