AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ١٧ ١٦:٣٩

بە بەشداری وەزیری بەرگری؛

چەکی هێرشبەری ئێرانی "مەساف" پەردەی لە سەر لادرا

چەکی هێرشبەری ئێرانی "مەساف" پەردەی لە سەر لادرا

لە پەراوێزی سێزدەهەمین مێهرەجانی لاوی سەرباز، وەزارەتی بەرگری لە چەکی هێرشبەری پێشکەوتووی ئێرانی "مەساف" و چەند چەکیتری وەرزشی ڕوونوێنی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ بە بەشداری ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان و لە پەراوێزی سێزدەهەمین مێهرەجانی لاوی سەرباز، وەزارەتی بەرگری لە چەکی هێرشبەری پێشکەوتووی ئێرانی "مەساف" و چەند چەکی وەرزشی ڕوونوێنی کرد.

هەموو قۆناغەکانی بەرهەم هێنان و ساز کردنی چەکی تەواو ئێرانی هێرشبەری "مەساف"، بە دەستی پسپۆڕە ئیرانییەکان بەڕێوە چووە و ڕادەستی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی دەکرێت.

چەکی ساچمەزەنی وەرزشی هوماک(مۆدێلی تراپ)، چەکی ساچمەزەنی وەرزشی هوماک(مۆدێلی ئێسکەیت)، چەکی ساچمەزەنی وەرزشی سۆرێنا(مۆدێل ئێسپۆرتینگ)، چەکی بادی ئارتا، چەکی بادی توکا، چەکی بادی پی سی پی لە ڕیزی ئەو چەکانەن کە ئەمڕۆ ڕوونوێنی کران.

News ID 36321

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha