بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ڕوانگەی دەولەتی بایدن لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران تا چ رادەیەک کارامە بووە؛ پاگەندەی کرد: پێم وایە کە کاری ئێمە لەگەل ئێران هێشتا کۆتایی نەهاتووە و تا کاتێکیش کە نەگەینە خواستی خۆمان بۆ سنووردار کردنەوەی هەمیشەیی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران، تەواو نابێت.
ناوبراو درێژەی دا: بەڵام نابێت ئەو خاڵە مێژووییە لەبیر بکەین و ئەویش ئەوەیە کە ئەم هێرشانە(ئەوانەی کە لە عێراق دراونەتە پاڵ ئێران)، لە سێ هەفتەی پێشەوە دەستی پێنەکردووە بەڵکوو ئەوانە بەس ئەنجامی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارن کە هیچ ڕێگایەکی بەرەو دیپلۆماسی نەبوو.
پرایس وتیشی: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو. لە حاڵێکدا کە ئێران لایەنە سەرەکییەکانی بەرنامەی ناڤۆکی خۆیی پەرەپێدا؛ ئەوە ئەمریکا بوو کە گۆشەگیر بوو. توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و هەوڵە هاندەرانەکانی گرووپەکانی سەر بە ئێران، هەموویان ئەنجامی هەمان سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارە.
بۆچوونی ئێوە