8017 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 77 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8017 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 77 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 59 هەزار و 341 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 588 هەزار و 159 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 331 هەزار و 162 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 36110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =