بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم مێهرەجانە بە مەبەستی هاندانی هۆگرانی مۆسیقا بۆ چالاکی زۆرتر لە بواری مۆسیقا و پەرەدان بە قوتابخانەکانی تایبەت بە مۆسیقا لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بەشێک لە مۆسیقاکانی ئەم مێهرەجانە لە شەقامی فێردەوسی و پارکی سپیداری سنە و بە هاوکاری شارەوانی ئەم شارە بەڕێوە دەچێت.
شەشەمین مێهرەجانی مۆسیقای کوردی خەرمانانی 1385 ماوەی 4 ڕۆژ لە سنە بەڕێوە چوو و هونەرمەندانی پارێزگاکانی خوراسانی باکوور، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئیلام، کرماشان و لوڕستان تێدا بەشدار بوون.
Your Comment