بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم دانیشتنە بە مەبەستی واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان دوو زانکۆ بۆ گەشەدان بە پێوەندییە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکان بەڕێوە چوو.
لەم دانیشتنەدا وێڕای ناساندنی هەردوو زانکۆ، دەفرایەتییەکانی هەردوو لایەنەکە لێک درایەوە و تاوتوێ کرا.
لە درێژەشدا بەرپرسانی بەشی نێونەتەوەیی کەڵک وەرگرتن لەو دەفرایەتییانەیان بۆ گەشەی هەردوو زانکۆ بە پێویست زانی و هەروەها داکۆکی کرایە سەر گەشەی پێوەندی و هاوکارییەکانی هەردوو لایەن بە تایبەت لە بواری وەرگرتنی خوێندکار و گۆڕینەوەی ماموستا و بەڕێوە بردنی پرۆژەی هاوبەش.
زانکۆی ڕۆژاوای سووریا خاوەن دوو ئەنستیتۆی زمانی کوردی و زمانی ئینگلیزییە و گەشەدانی زۆرتر بە ئەنستیتۆی زمانی کوردی لە ڕیزی بەرنامەکانی داهاتووی ئەوانە بۆیە داوایان لە زانکۆی کوردستان کرد لەم بوارەدا یارمەتیدەریان بن.
زانکۆی کوردستانیش ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە ڕاگەیاند و لە کۆتاییشدا بڕیار درا بەم زوانە ڕێککەوتننامەی هاوکاری واژۆ بکرێت.
زانکۆی ڕۆژاوای سووریا لە شاری قامیشلوو دایە و 8 کۆلێژی لە قۆناغی کارناسی، 3 کۆلێژی سەرووی دیپلۆم، دوو ئەنستیتۆی کارناسی باڵای و هەروەها 230 ئەندامی لێژنەی زانستی و 1460 خوێندکاری هەیە.
بۆچوونی ئێوە